ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی كوردستان هەڵدەبژێردرێت

پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

بە گوێرەی كارنامەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردووە، پێنج کەس بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندیدن، ئەوانیش نێچیرڤان بارزانی، کاندیدی پارتیی دیموکراتی کوردستان، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەممەد حەمەساڵح قادر، رێبوار عەزیز مستەفا و هیوا عەبدوڵڵا خدر.

پێشتریش ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بە کوردستان24ی راگەیاندبوو "ئەمڕۆ تەنیا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان هەڵدەبژێردێت و رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دەکەوێتە پاش جەژنی رەمەزانەوە".

ھ.م