شنگال.. داوای دروستكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت به جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت
K24 – شنگال:
له سنووری قه‌زای شنگال 80 گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا 10 گۆڕیان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، 138 رووفاتیان تێدا بووه.
كه‌سوكاری قوربانیان داوای دروستكردنی گۆڕستانێكی تایبه‌ت به‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بببێته ناسنامه‌ی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی.
قه‌زای شنگال له 3ی ئاب/ ئۆگستی 2014دا رووبه‌ڕووی په‌لاماری چه‌كدارانی داعش بووه‌وه. به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئاواره بوون و هه‌زارانی دیكه‌ش كه‌وتنه ده‌ست داعش و كۆمه‌ڵكوژ كران، هاوكات ئافره‌ت و كچانیش وه‌ك كه‌نیزه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه كرا و له بازاڕه‌كانی كۆیله فرۆشیدا مامه‌ڵه‌یان پێوه كرا.
له 15ی ئازار/ مارسی 2019، یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵ له سنووری گوندی كۆجۆ دۆزرایه‌وه.
تیمه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق، ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان.