فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بناری چیای قەندیل بۆردومان دەکەن
K24 – ههولێر:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیای ئاسۆس، ساخی کۆڕیس، دەوروبەری گوندەکانی ئالبانە، بەردەگڕوێ، دەرەکۆتر لە بناری چیای قەندیل و چەند گوند و بەرزاییەکی تر بۆردومان دەکەن.
ئەگەرچی سەرەتا دەنگۆ ئەوە هەبوو بۆردومانەکان لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە ئەنجامدرابن، بەڵام شایەتحاڵەکانی ئەو گوندانە دەڵێن لەبەرەبەیانی زووی ئەمڕۆدا 28/05/2019، چەند فڕۆکەیەک بە ئاسمانی ناوچەکەیاندا سوڕاوتەوە و دواتر بۆردوومانی کردووە و تاکو ئێستاش بۆردوومانەکان درێژەیان هەیە .
ئاماژە بەوەش دەکەن، پێشتر ئەو ناوچەیە بارەگای پەکەکەی لێ بووە و چەندین جار فڕۆکەی تورکیا بۆردومانی کردووە، بەڵام تاکو ئێستا بۆردومان بەو جۆرە لە نزیک گوندەکان نەبووە .
بە وتەی شایەتحاڵەکان تا ئێستا بۆردوومانەکە زیانی گیانی بۆ گوندنشیان و مەڕدارانی ناوچەکە نەبووە، بەڵام ترس و دڵە ڕاوکێی بڵاوکردووەتەوە.
H.J