ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی كه‌ركووك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی راكان جبووری هه‌ڵده‌داته‌وه‌

پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێیوایە کێشەکان پێویستیان بە چارەسەری ریشەیی هەیە
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

دەستەی دەستپاکیی کەرکووک، چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەسەر راکان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک تۆمار کردووە.

دیلان غه‌فور، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاند، دۆسییەکانیان رادەستی دادگای کەرکووک کردووە، کە خۆی لە خەرجکردن و دیارنەمانی بڕێکی زۆری پارە دەبینێتەوە، کە دوور لە یاسا و پێچەوانەی رێنماییەکان خەرج کراوه‌.

مه‌یاده‌ نه‌جاڕ، پەرلەمانتاری پارتیی دیموكراتی كوردستان پێیوایە کێشەکان پێویستیان بە چارەسەری ریشەیی هەیە، ئەمەش بە رێککەوتنی لایەنە کوردستانییەکان و هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراقی فیدراڵ دەبێت.

پێشتریش بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرلەبەری راپۆرتەکەی راكان جبووریان رەت کردەوە، کە بە نیاز بوو بە بێ وردەکاریی و بە شێوەی هەڕەمەکی، زیاتر لە پەنجا ملیاری پترۆدۆلار خەرج بکات. ‌