به فه‌رمی چاڤی به راهێنه‌ری ئه‌م یانه‌یه ده‌ستنیشان كرا
به‌فه‌رمی چاڤی هێرناندێز وه‌رزی داهاتوو ده‌بێته راهێنه‌ری سه‌دی قه‌ته‌ری، یه‌كه‌مین كه‌مپی مه‌شق و راهێنانیش له‌گه‌ڵ یانه قه‌ته‌رییه‌كه له شاری بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌دات.
یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و یاریزانی ئێستای سه‌د ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه هاوشانی چاڤی هه‌شت كه‌سی دیكه وه‌ك یاریده‌ده‌ری له‌گه‌ڵی ده‌بن و له‌یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی یارمه‌تی ده‌ده‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه چاڤی یه‌كه‌مین كه‌مپی مه‌شق و ئاماده‌كاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ر له 14 ته‌مووز تا 29ـی هه‌مان مانگ له شاری بارسێلۆنا ئه‌نجام ده‌دات.
چاڤی هێرناندێز كه له سالی 2015ـه‌وه یاریی بۆ سه‌دی قه‌ته‌ری ده‌كات، شوێنی جیزواڵدۆ فێرێرای راهێنه‌ری پۆرتوگالی ده‌گرێته‌وه كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا رایگه‌یاند كۆتایی وه‌رز ده‌ست له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی سه‌د هه‌ڵده‌گرێت.