قه‌ڵادزێ.. كچی ئه‌و مامۆستایه‌ی خۆى سووتاند یه‌كه‌می پۆله‌كه‌ی ده‌رچوو
K24- قه‌ڵادزێ:
له‌و قوتابخانه‌یه‌ی شاری قه‌ڵادزێ، كه مامۆستایه‌كی ئافره‌ت به ناوی سازگار ره‌حمان، كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانیی 24ی ئه‌م مانگه، خۆی سووتاند و گیانی له ده‌ست دا، ئه‌مڕۆ قوتابیان نمره‌ی كۆتایی ساڵیان وه‌رگرته‌وه و كچی مامۆستا سازگار، پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لە قوتابخانەکەی مامۆستا سازگار ڕەحمان، قوتابیان نمرەکانی کۆتایی ساڵیان وەرگرتەوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، لەناو قوتابییەکاندا کچی مامۆستا سازگار ڕەحمان هەیە, کە لەناو هاوپۆلەکانی لە قۆناغی چواری بنەڕەتی، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.
وەرگرتنەوەی نمرەکانی ئەو قوتابیە لەکاتێکدایە, كه لە ماڵه‌وه‌یان پرسە بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێوە دەچێت, باوکیشیان لەسەر سکاڵای کەسوکاری دایکی، لە كونجی زیندانە.
H.B