رانیه.. گه‌نجێك به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - راپه‌ڕین:
گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ لەگەڕەکی ڕاپەڕینی رانیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەزووی کارەبا لێیداو گیانی لەدەستدا.
ئه‌و گه‌نجه ناوی "شەهاب کەمال"ـه و پیشەی دوکاندارە، بە گوتەی کەسوکارەکەی، بەیانی ئەمڕۆ نزیك پارشێو، 29ی ئایاری 2019، تەزووی کارەبا لێیداوە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.
گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە 25 ساڵیە، دووەمین رووداوی مردنە بە لێدانی تەزووی کارەبا لە رانیە تۆمار دەکرێت، دوای ئەوەی لە 10ی ئەم مانگە مامۆستایەکی دیكه بەناوی "سۆران محه‌مه‌د"، بەهەمان شێوە تەزووی کارەبا لێیداو گیانی لەدەستدا.
ئ. م