ئێران به‌توندی وه‌ڵامی بۆڵتن ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 29/5/2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه كه گوتبووی ئێران به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كانی فوجیره‌یه و رایده‌گه‌یێنێ: "قسه‌كانی بۆڵتن ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "تۆمه‌ته‌كانی جۆن بۆڵتن، ده‌ره‌نجامی نه‌خشه‌ی سیاسی وێرانكردنی تیمه‌كه‌یه".
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه به‌لای ئیمه‌وه نامۆ نییه كه له دیداری له‌گه‌ڵ بن زاید ئاراسته‌ی ئێرانی كردووه و به‌رنامه‌ی دوژژمنكارانه‌یان به‌رامبه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆماوه‌یه‌كی دورودرێژ".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر بۆڵتن و هه‌موو ئه‌وانه پێویسته كه ته‌پڵی جه‌نگ و ئاژاوه له ناوچه‌كه ده‌كوتن بزانن، ئێران به‌هۆی ئارامگرتن و ستراتیژییه‌ت و ئاگایی و ئاماده‌باشییه به‌رگرییه‌كه‌ی، رێگه نادات ئامانجه‌كانیان بپێكن و ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا دروست بكه‌ن".
وه‌ڵامه‌كانی ئێران پاش ئه‌وه‌هات كه جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به توندی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌ده‌نه‌وه و دڵنیاشن له‌وه‌ی ئێران به‌رپرسه له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی كه‌نداو.
رۆژی 12ی ئایاری 2019، چوار كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له نزیك به‌نده‌ری فوجه‌یره‌ی ئیمارات، هێرشیان كرایه سه‌ر و زیانییان پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ریكاش سوپای پاسداران به تێوه‌گلان له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.
سه‌باره‌ت به میلیشیاكانی عێراقیش، جۆن بۆڵتن ده‌ڵێت: "زۆر نیگه‌رانین كه فه‌یله‌قی قودس و قاسم سلێمانی، چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق، وه‌ك ئامرازێكی ناڕاسته‌وخۆ بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانمان به‌كارده‌هێنن".
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران تا دێت زیاد ده‌بن، ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوولا دژی راگه‌یاندنی جه‌نگن، به‌ڵام لێدوانه تونده‌كانییان دژ به یه‌ك به‌رده‌وامه.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه چاوی له‌وه‌یه تاران ناچار بكات داوای دانوستان بكات، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی ئێران دانوستان و گفتوگۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكاش، تاران له‌گه‌ڵ دانوستانی مه‌رجداره و داوای كردووه به‌ر له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ، واشنتن سزاكانی سه‌ر نه‌وتی ئێران كه‌مبكاته‌وه.