به فه‌رمی سپالێتی له راهێنه‌رایه‌تی ئینته‌ر میلان دووخرایه‌وه
ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی لوسیانۆ سپالێتی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی شوێنی ده‌گرێته‌وه.
یانه ئیتاڵیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه سپالێتی له ئێستاوه راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان نییه و سوپاسی ئه‌و راهێنه‌ره‌یان كردووه به‌رامبه‌ر به‌و خزمه‌ته‌ی به نێراتزۆری كردووه و یانه‌كه‌ی گه‌یانده چامپیۆنزلیگ.
له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی رابردووه‌وه ده‌نگۆی رۆیشتنی سپالێتی له ئینته‌رمیلان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامه خراپانه‌ی له‌م وه‌رزه تۆماریكرد و له دوا گه‌ڕدا به زه‌حمه‌ت توانی بلیتێكی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات.
سپالێتی له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی 2017-2018 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی نێراتزۆری وه‌رگرت و بۆ دوو وه‌رزی له‌سه‌ریه‌ك توانی سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه بكات له چامپیۆنزلیگ.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی به‌فه‌رمی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی وه‌كو شوێنگره‌وه‌ی سپالێتی ده‌ستنیشان بكرێت.