یه‌كه‌مین كاری كۆنتی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان ده‌ركرانی ئیكاردی ده‌بێت
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی یه‌كه‌م كاری له راهێنه‌رایه‌تی ئینته‌رمیلان دوورخستنه‌وه‌ی ماورۆ ئیكاردی ئارجێنتینی ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردۆته‌وه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی نایه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو ماورۆ ئیكاردی له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كۆنتی هه‌وڵده‌دات به ده‌ستبه‌رداربوون له ئیكاردی كێشه‌كانی ناوه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی یوڤێنتۆس و مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیكۆ مه‌درید به وردی چاودێری دۆخی ئیكاردی ده‌كه‌ن و ئاتڵێتیكۆ له هه‌موویان زیاتر هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئیكاردی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی گریزمان بگرێته‌وه.
ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی لوسیانۆ سپالێتی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی شوێنی ده‌گرێته‌وه.