عومه‌رى سه‌يد عه‌لى پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، عومه‌رى سه‌يد عه‌لى، رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژادنی به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى عومه‌رى سه‌يد عه‌لى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزیى كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پیناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دياتى قۆناغه‌كانى داهاتوو و خزمه‌تکردنی گەل و وڵات.
رۆژی 28ی ئایاری 2019، په‌رله‌مانی كوردستان له پرۆسه‌یه‌كدا، نێچیرڤان بارزانی وه‌كو دووه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژارد.
81 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بوون، تێیدا نێچیرڤان بارزانی، به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو، كه 68 ده‌نگ بوو، هه‌ڵبژێردرا.
به گوێره‌ی هه‌مواری یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان ده‌بێت.
ئ. م