بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی سەركردایەتیی پارتی كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌ركردایه‌تیی پارتی ره‌وشی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ تاووتوێ ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی قۆناخەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و دۆخی ناوچە كوردستانییەكان تاووتوێ دەكات.

سەرچاوەیەك بە كوردستان24ـی راگەیاند، سبەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، كۆدەبێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا قۆناخەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و رێوشوێنەكانی سوێندخواردنی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان تاووتوێ دەكرێن.

ئاماژەی بەوەش كرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی بارودۆخی عێراق و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ده‌بێت.

ئ. م