ژیانی رزگاربووانی دەست داعش ئاسایی نەبووەته‌وه‌

زینه‌ دەبێتە دیلی چەكدارێكی رووس و ئێستاش تەنیا زمانی رووسی دەزانێت
kurdistan24.net

K24 - شنگال:

تارمایی داعش بەسەر زۆربەی رزگاربووانی دەست چەكدارانی داعشەوە ماوە و تا ئێستاش ژیانی زۆر لە رزگاربووان ئاسایی نەبووەتەوە. 

زینا خەلەف، كچێكی كوردی ئێزدی تەمەن سێزدە ساڵانە و چوار ساڵ دیلی دەستی چەكدارێكی داعشی بە رەگەز رووس بووە، دوای دەستپێكردنی شەڕ لە سووریا، ئەو چەكدارە له‌ ڕێگاه‌ی توركیاوه‌ ھەوڵی رفاندنی زینه‌ى داوە بۆ رووسیا، بەڵام دەستگیر كراوە، ئێستا زینه‌ تەنیا بە زمانی رووسی قسە دەكات و زمانی دایكی لەبیر كردووە.