ئه‌مەریكا به‌رپرسانی عێراق له جموجۆڵه‌كانی ئێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 - واشنتن
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و پێشێلكارییه‌كانی دژ به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، له رێگای كوردستان24ـە‌وه په‌یامێكی توند بۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌نێرێ.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و به بیر به‌غدا ده‌هێننه‌وه كه پێویسته هه‌ڵوێستی خۆی به شێوازی كرداری دوپات بكاته‌وه له‌هه‌مبه‌رئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و پێشێلكاریانه‌ی چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری نێو حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكه‌ن له‌دژی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی و ده‌یانه‌وێ ئاارمی و سه‌قامگیری عیراق تێكبده‌ن.
كاسرین ویڵبارگه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێمه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراقیه‌وه هێزه‌كانمان له‌وێن، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی بۆ عێراقیه‌كان، بێگومان له‌هه‌فته‌كانی رابردووش‌دا هه‌ڵوێستی خۆمان به‌هێزه‌وه به عێراق راگه‌یاندووه، كه‌وا قبوڵی ناكه‌ین ئێران له‌هه‌ر رێگایه‌كه‌وه بێ سه‌قامگیریی له عێراق یا هه‌رشوێنێكی تری ئه‌م وڵاته تێكبدات".
ھەروەھا مارك كاتز، پڕۆفیسۆری سیاسه‌ت له زانكۆی جۆرج مه‌یسن دەڵێ: "سه‌رۆك ترەمپ داوا ده‌كات ئێران په‌یوه‌ندی پێیه‌وه بكه‌ن بۆ گفتوگۆ، پێم وایه ده‌یه‌وێ هه‌مان ئه‌و شێوازه به‌كاربێنێ كه له‌گه‌ڵ كۆریای باكور ده‌یكات، به‌ڵام ئه‌مه زۆر جیاوازه، سه‌رۆكی كۆریا به ته‌نیا بڕیاره‌كان ده‌دا، كه‌چی ئێران سیستمێكە بڕیار تیایدا دابه‌شكراوه، بۆیه بڕوام وایه زه‌حمه‌ته ئێران وه‌ك كۆریای باكور ره‌فتار بكات، پێم وایه سەرۆك ترەمپ ئه‌م شته نازانێ!".
ھ.م