به فه‌رمی لیڤه‌رپوول بووه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به تۆتێنهام هێنا و بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019 و بۆ شه‌شه‌مینجار له مێژوویدا نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
له یاریگه‌ی وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ له مه‌دریدی پایته‌خت، لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام له فایناڵی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه به‌یه‌ك گه‌یشتن.
دوای تێپه‌ڕبوونی 2 خوله‌ك محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری به لێدانی پێناڵتی دووه‌مین خێراترین گۆڵی له مێژووی فایناڵی چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد.
پاوڵۆ مالدینی كاپتنی پێشووی یانه‌ی ئه‌یسی میلان له 2005 له فایناڵی چامپیۆنزلیگ له چركه‌ی 50 گۆڵی گۆڵێكی له لیڤه‌رپوول كرد و بووه خاوه‌نی خێراترین گۆڵ له مێژووی خوله‌كه.
له گێمی دووه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی تۆتێنهام مه‌ترسیدارتر بوون، به‌ڵام ئۆریگی هێرشبه‌ری به‌لجیكی له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوول زیاد كرد و تۆتێنهامی به‌ره‌و لێواری بێهیوابوون برد و به فه‌رمی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی كرده پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.