رەوەندەكانی باكووری كوردستان دەخوازن كوێستانەكانیان لێ قەدەخە نەكرێت
K24 - وان
كۆچی ره‌وه‌نده‌كان بۆ كوێستانه‌كان له باكووری كوردستان ده‌ستیپێكردووه و شوان و خاوه‌ن مه‌ڕوماڵاته‌كان بۆ په‌یداكردنی له‌وه‌ڕێكی باشتر بۆ ئاژه‌ڵه‌كانیان، به‌ره‌و كوێستانه‌كانی سه‌رحه‌د به‌رێكه‌وتوون. ره‌وه‌نده‌كان ئه‌گه‌رچی رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تێركردنی ئاژه‌ڵه‌كانیان و په‌یداكردنی بژێوی وایكردووه گوێ به زه‌حمه‌تییه‌كان نه‌ده‌ن. بەشێك لە كۆچەرییەكان دەخوازن شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سنوورەكان نەبنە ھۆی قەدەخەكردنی ھەوارەكانیان.
له كوێستانه‌كان دیمه‌نی جوان به‌دی ده‌كرێت و هێشتا وه‌رزی به‌هار پیر نه‌بووه و یه‌كێك له بێرییه‌كان بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌رچی ره‌مه‌زانه و به‌رۆژووین، به‌ڵام ده‌ستمان له به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات به‌رنه‌داوه".
ھ.م