گواردیۆلا: هه‌رگیز ناگه‌ڕێمه‌وه بارسێلۆنا
گواردیۆلای راهێنه‌ری ئێستای مانچێسته‌ر سیتی و پێشووی بارسێلۆنا ئه‌میش ره‌تیده‌كاته‌وه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه راهێنه‌رایه‌تی بلاوگرانا.
گواردیۆلا بۆ رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ڵێت: قۆناخی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تێپه‌ڕی و ده‌یه‌وێت كه‌سانێكی نوێ راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه بكه‌ن و بۆ ئه‌وانی جێده‌هێڵێت.
پێپ ده‌شڵێت ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانایدا هه‌یه بچێته یاریگه‌ی كامپ نوو سه‌یری یارییه‌كان بكات و دووپاتیشیده‌كاته‌وه ڤالڤێردی راهێنه‌رێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره و پاڵپشتی مانه‌وه‌ی ده‌كات.
گوارديۆلا گوتيشى: پێم سه‌یره باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڤاڵڤێردی دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌ده‌ستداوه، له كاتێكدا هه‌موومان تووشی شكست و له ده‌ستدانی نازناو هاتووین.
گواردیۆلا به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین راهێنه‌ره‌كانی مێژووی بارسێلۆنا داده‌نرێت و توانی له نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2012 هه‌موو نازناوه‌كان بۆ بلاوگرانا بباته‌وه.