بارسێلۆنا ئاماده‌یه 3 ئه‌ستێره‌ی خۆی له‌گه‌ڵ نێیمار بگۆڕێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی له لایه‌ن یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه پێگه‌یشتووه به گۆڕینه‌وه‌ی 3 یاریزان به‌رامبه‌ر نێیمار.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا ئاماده‌یی بۆ پاریس سانجێرمان ده‌ربڕیوه به ده‌ستبه‌رداربوون له (دێمبلی، كۆتینهۆ و راكیتیچ) له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان له ئێستادا بیر له‌م ئۆفه‌ره‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌نه‌وه و به‌م پێشنیازه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه سه‌رسامبوونه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پی ئێس جی له 2022 كۆتایی دێت، له خولی فره‌نسا جیاواز له لالیگا هیچ نرخێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانان دانانرێت و ده‌بێت یاریزانه‌كان به خواستی یانه‌كه پابه‌ند بێت به كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
نیمۆ له‌گه‌ڵ یانه فره‌نساییه‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 58 یاری كردووه، 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كردووه.