ئەردۆغان: وەڵامی ئەمەریكا بە دڵی ئێمە نییە

ئۆپەراسیۆنی خواكوڕك بەردەوام دەبێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەردۆغان رایدەگەیەنێت "چەند پێشنیازێكمان لە بارەی كڕینی سیستمی ئێس400 بۆ ئەمەریكا كرد، بەڵام وەڵامی ئەمەریكا بە دڵی ئێمە نەبوو".

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: "بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی خواكوڕك، وەزیری بەرگریی و فەرماندە سەربازییەكان لەسەر سنوورن، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەم لەگەڵ كردوون، تا دەگەینە ئەنجام ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەبێت".

لە بارەی كڕینی سیستمی مووشەكی S-400 لە رووسیا و نیگەرانییەكانی ئەمەریكاشه‌وه‌ گوتی: "رێككەوتنمان كردووە و سوورین لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەمان. پێشنیازێكمان بۆ ئەمەریكا كردووە، كە لیژنەی ھاوبەش دروست بكەین و ئەو لیژنەیە لەسەر ئیس400 بەدواچوون و لێكۆڵینەوە بكەن. جگە لەوە، داوامان لە ئەمەریكا كردووە سیستمی دژە مووشەكمان پێ بفرۆشن و مامەڵەتان وەك رووسیا بێت، ئێمەش ھەنگاو دەنێین. بەڵام وەڵامەكەی ئەمەریكا بە دڵی ئێمە نەبوو".

ھ.م