بازاڕەکانی سه‌وزه و میوه‌ی تاران به‌ده‌ست كورده‌كانه‌وه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
لە تارانی پایتەختی ئێران 284 بازاڕی میوە و سەوزه لە ژێر چاوەدێری شارەوانیدا چالاکی دەکەن و سەرجەم ئەم بازاڕانەش لەلایەن ئەو هاووڵاتییە کوردانەوە بەڕێوەدەبرێن کە بەهۆی دۆخی خراپی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دۆزینەوەی کار، روویان لە تاران کردووە.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له كورده‌كان بوونه‌ته خاوه‌ن دووكان و بازاڕی خۆیان، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له‌و بازاڕانه‌دا كارده‌كه‌ن به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ئابووری ئێران و گرانی كرێی دووكان نه‌یانتوانیوه ببنه خاوه‌نی دووكانی خۆیان و داهاتێكی ئه‌وتۆیان ده‌ستناكه‌وێت و هه‌ر وه‌ك كرێكار به‌رده‌وامن له كاركردن و به‌ناچاری ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن.