به فه‌رمی، ئه‌م گۆڵه‌ی مێسی به جوانترینی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا له نێوان 10 گۆڵی به‌ربژێر بۆ خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2018 ـ 2019، گۆڵی لیۆنێل مێسی له دژی لیڤه‌رپوول به جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان كرد.
له یاریی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، له یاریگه‌ی كامپ نوو، بارسێلۆنا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به لیڤه‌رپوول هێنا، له‌و یارییه‌دا مێسی دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، گۆڵی دووه‌می لیۆ له‌و یارییه له خوله‌كی 82 به لێدانی راسته‌وخۆ له دووری 17 مه‌تر به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش تۆماری كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی لیۆ بوو له كاروانی وه‌رزشی خۆی كه له دووترین مه‌وداوه تۆماری بكات.