كڵۆپ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول ڕه‌تكرده‌وه
راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یۆرگن كلۆپ بڕیاری داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول نوێنه‌كاته‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه هیچ بیرۆكه و پلانێكی نییه كه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رێدز درێژ بكاته‌وه.
یۆرگن كڵۆپ گرێبه‌سته‌كه‌ی دوای 3 ساڵی دیكه به دیاریكراوی له 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت و به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش ئۆفه‌رێكیان به مووچه‌یه‌كی به‌رزتر بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیاییه‌كه پێشنیاز كردووه، به‌ڵام كلۆپ به نه‌خێر وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یۆرگن كلۆپی ته‌مه‌ن 51 ساڵ له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی رێككه‌وتوون له دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول بۆ شوێنێكی دیكه كۆچ بكه‌ن و ئه‌زموونێكی دیكه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه تاقی بكه‌نه‌وه.
یۆرگن كلۆپ بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی كه نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌یه‌كی ئینگلیزی بباته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه كڵۆپ نازناوی شه‌شه‌می چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به‌ده‌ستهێنا.