چێڵسی دووه‌مین ئۆفه‌ری ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد ڕه‌تكرده‌وه
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاند له بریتانیاوه ئاشكرایان كردووه كه چێڵسی به‌ربه‌ستی بۆ رۆیشتنی هازارد بۆ ریال مه‌درید دروست كردووه و یانه له‌نده‌نییه‌كه دووه‌مین ئۆفه‌ری یانه‌ی شایانه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه به‌لجیكاییه‌كه ره‌ت كردۆته‌وه.
ریال مه‌درید له مانگی نیسانی رابردوو یه‌كه‌مین ئۆفه‌ری 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد پێشكه‌شی چێڵسی كرد، به‌ڵام یانه له‌نده‌نییه‌كه هه‌ر زوو ئه‌م نرخه‌ی ره‌ت كرده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆش میدیاكانی بریتانیا رایانگه‌یاندووه چیڵسی به فه‌رمی به نه‌خێر وه‌ڵامی دووه‌مین ئۆفه‌ری 120 ملیۆن یۆرۆی ریال مه‌دریدی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له هازارد داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، چێڵسی ده‌یه‌وێت به‌رپرسانی ریال مه‌درید ناچار بكات زۆرترین پاره بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی ئه‌ستێره به‌لجیكاییه‌كه په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ چێڵسی تا هاوینی 2020.
هازاردی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی لیلی فره‌نسا به به‌های 31 ملیۆن پاوه‌ند بۆ چێڵسی گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بلووز له كۆی 352 یاری، 110 گۆڵ و 92 ئاسیستی كردووه و له دوایین یاریش 2 گۆڵی له فایناڵی یۆرۆپالیگ 2 گۆڵی تۆمار كرد و نازناوه‌كه‌ی بۆ چێڵسی به‌ده‌ستهێناوه و راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه ماڵئاوایی له هانده‌رانی چێڵسی كرد.