سێ رۆژه عێراق هۆكاری هه‌ڵوێستی لووتكه‌ی مه‌ككه بۆ سعوودیه روونده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانی به‌رپرسانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعوودیه له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوو، كه تێیدا روونكردنه‌وه‌یان له باره‌ی هه‌ڵوێستی عێراق داوه له لووتكه مه‌ككه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌رپرسانی سعوودیه له هه‌ڵوێسته‌كه نیگه‌رانن.
به گوێره‌ی وێبسایتی "العربی جدید"، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی عێراق، كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ریاز ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش كه به‌مدواییه‌كانه كرانه‌وه‌یه‌ك به‌دیكراوه.
وێبسایته‌كه له راپۆرتێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، دووپاتی له هه‌ڵوێستی عێراق كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر راگه‌یاندنی كۆتایی لووتكه‌ی مه‌ككه، راشیگه‌یاندووه، به‌غدا نایه‌وێت بچێته به‌ره‌یه‌ك دژی به‌ره‌كی دیكه، روونیشیكردووه‌ته‌وه، وڵاتانی به‌شدار له لووتكه‌كه، له هه‌ڵوێستی عێراق تێگه‌یشتوون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، به گوته‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی عێراق، پاساوه‌كانی به‌غدا بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی سعوودیه‌ی نه‌ڕه‌واندووه‌ته‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ سایتی "العربیه جدید" كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، رایگه‌یاندووه، هه‌ڵوێستی عێراق، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بووه، هه‌ڵوێستی شاندی به‌غداش له لووتكه‌كه ناوه‌ڕۆكه رێككه‌وتنه‌كه بووه.
به‌رپرسێكی باڵای عێراقیش بۆ سایته‌كه پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، به‌رپرسانی عێراقی په‌یوه‌ندییان به سعوودیه كردووه، هاوكات به‌رپرسێكی ریاز نامه‌یه‌كی نیگه‌رانیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ی گه‌یاندووه‌ته به‌غدا و له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی عێراق نیگه‌رانه و هه‌ست به بێهیوایی ده‌كات له داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كان، كه ریاز پێیوایه هه‌ڵوێسته‌كه به‌لای ئێراندایه.
به گوته‌ی به‌رپرسكه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی سعوودیه ئه‌وه‌ش له خۆ ده‌كرێت، كه ریاز پێشبینی كردووه و هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌وه‌ی ئێستا باشتر بووایه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و وڵاته چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌رپرسه عێراقییه‌كه روونیده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌و پرۆژانه ده‌بێت كه سعوودیه له عێراق جێبه‌جێیان ده‌كات، به‌تایبه‌تیش درووستكردنی یاریگای "شاسه‌لمان له به‌غدا" كه وه‌ك دیارییه‌كی شاهانه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی پشكی حاجیان و پشتیوانیكردنی زانكۆكان.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ڵوێستی میدیای سعوودی به‌رامبه‌ر عێراق گۆڕاوه.
ئ. م