ئه‌رشه‌د ساڵحی له‌ باره‌ی كه‌ركووكه‌وه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات

پێویستی مافی پێكهاته‌كان ره‌چاوبكرێت
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی رايدەگەیەنێت، تا ئێستا ھیچ رێككەوتنێت لەبارەی دیاریكردنی پارێزگاری داھاتووی كەركووك نەكراوە. 

ئەرشەد ساڵحی، تایبەت بە كوردستانی 24 گوتی: "په‌یامی من به‌ گشتی بۆ گه‌لی كورد ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ دوژمنی یه‌كدی نین، به‌ڵام جیاوازی سیاسیمان هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ین به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ین".

سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی راشیگه‌یاند، ھەڵبژاردن تاكە چارەسەرە بۆ گرژییەكانی كەركووك، بەو مەرجەی ھەڵبژاردنەكە دوور بێت لە ساختەكاری.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەكات ھەوڵی چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانی كەركووك بدات.

هاوكات خوازیاره‌ كه‌ركووك به‌ هاوبه‌شی له‌ نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت.

ئ. م