سەرۆك بارزانی پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری خازر به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ی لێكردوون و پێزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە هه‌بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

چوارشەممە 5/6/2019، لە دووه‌م ڕۆژی جەژنی رەمەزان، سەرۆك مەسعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و كانیدی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە و هەواڵپرسین سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەیان لە سەنگەرەكانی میحوەری خازر كرد.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی، پیرۆزبایی جەژنی لە پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان كرد و لە حاڵ و گوزەرانی پێشمەرگەكانی لە میحوەر و سەنگەركاندا، پرسییه‌وه‌.

سەرۆك بارزانی لە دیداره‌كه‌یدا لەگەڵ پێشمەرگە و فەرماندەكان پێزانینی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە هەبوو و سڵاوی بۆ گیانی پاكی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە نارد كە لە بەرگریكردن لە كەرامەتی گەل و نیشتمان گیانی خۆیان فیدا كرد و شەهید بوون.