یه‌ڵدرم: له توركیا یه‌ك نه‌ته‌وه و ئاڵا و خاك و زمان هه‌یه
K24 – دیار به‌كر:
بن عه‌لی یه‌ڵدرم، كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا بۆ شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له توركیا یه‌ك نه‌ته‌وه و ئاڵا و خاك و زمان هه‌یه، ئه‌ویش نه‌ته‌وه و ئاڵا و زمان و خاكی توركه.
یه‌ڵدرم له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستانه‌وه بۆ كوردستان24 دواو و گوتی: كورد له توركیا ده‌توانن بۆ خۆیان كۆرسی زمان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام یه‌ك زمانی فه‌رمی هه‌یه، ئه‌ویش زمانی توركییه.
كاندیدی ئاكه‌په بۆ شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ جارێكی دیكه دروشمه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی توركیای دووباره‌كرده‌وه و گوتی: ئێمه خاوه‌نی یه‌ك زمان و یه‌ك خاك و یه‌ك گه‌لین، شتێك به ناوی پرسی كورد نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه پرسی تیرۆره.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌شێك لە پارته‌كانی توركیا ره‌خنه له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئاكه‌په له به‌رامبه‌ر كورد ده‌گرن و په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌پەش رایگه‌یاند، ئاكه‌په گه‌لی توركیا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت.