عێراق.. هێشتا ملیۆنێك و 700 هه‌زار ئاواره له كامپه‌كان ده‌ژین
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای ده‌كات، تا ئێستاش یه‌ك ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار هاووڵاتی عێراق، به ئاواره‌یی ماونه‌ته‌وه و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
عه‌لی شه‌مه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كردووه، ئێستا له نێو كه‌مپه‌كانی به‌شێك له پارێزگاكاندا، یه‌ك ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار ئاواره‌ى عێراقی ده‌ژین.
روونیشی كرده‌وه، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا و ره‌خنه‌ش له هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌گرێت كه هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ناكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان.
له‌گه‌ڵ په‌لاماره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ساڵی 2014 بۆ عێراق، ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییان ئاواره‌بوونه، ئه‌گه‌رچی ئێستا رێكخراوه‌كه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی رایگه‌یاندبوو، تێكشكاوه، به‌ڵام هێشتا ئاواره‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانییان.
ئ. م