شارۆچكه‌یه‌كی عێراق به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مێژووی كیشوه‌ری ئاسیا تۆمار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شارۆچكه‌ی عه‌لی غه‌ربی له پارێزگای میسانی عێراق، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له مێژووی كیشوه‌ری ئاسیا تۆمار كرد و گه‌یشتووه‌ته 55.6 پله.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی كه‌شوهه‌وای عه‌ره‌ب، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه له عێراق تۆماركرابوو، رۆژی 22/7/2016 بووه له شاری به‌سره و گه‌یشتبووه 53.9 پله، به‌ڵام نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی، 7/6/2019، شارۆچكه‌ی عه‌لی غه‌ربی له پارێزگای میسان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و گه‌یشتووه‌ته 55.6 پله و به به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مێژووی عێراق داده‌نرێت كه تا ئێستا تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی عه‌ره‌ب، به‌هۆی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆ و بایه‌كی به‌ھێزی گه‌رمه‌وه روویداوه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی جزیره‌ی عه‌ره‌بی و عێراق هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پله‌یه‌ی له عه‌لی غه‌ربی تۆماركراوه، به به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مێژووی كیشوه‌ری ئاسیاش داده‌نرێت و له هیچ وڵاتێكی كیشوه‌ره‌كه تا ئێستا گه‌رما نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌و پله.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار كرابێت له ناوچه‌ی عه‌زیزییه‌ی لیبیا ساڵی 1922 تۆماركراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكخراوی WMO ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی به هه‌ڵه داناوه و دانی پێدا نه‌ناوه كه به‌رزترین پله له‌سه‌ر ئاستی جیهان له لیبیا بووبێت له‌و ساڵه‌دا.
به‌ڵام به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار كرابێت و به فه‌رمی دانی پێدا نرابێت، 56.7 پله بووه كه له 10/7/1930 له گرین‌لاند رانچ (دۆڵی مردن) له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه.