گه‌رما به‌ڕێوه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8/6/2019، سادق عه‌تیه، شاره‌زا له ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق پێشبینیی كردووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، شه‌پۆلێكی گه‌رما عێراق بگرێته‌وه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵاته‌كه هه‌بێت.
سادق عه‌تیه، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "چه‌ند رۆژی داهاتوو شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له عێراق ده‌كات و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات درووست ده‌كات، به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی باشوور".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی عێراق پێشبینی كردووه، رۆژانی (یه‌كشه‌ممه، دووشه‌ممه، سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه) پله‌كانی گه‌رما بگاته 50 تا 52 پله، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌متر ده‌بێت. رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینییش پله‌ی گه‌رما دوو تا سێ پله نزم ده‌بێته‌وه.
عه‌تیه ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، پارێزگای ئه‌نبار و به‌شێكی مووسڵ و ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و رۆژئاوای كه‌ركووكیش رۆژی یه‌كشه‌ممه بارانیان تێدا ده‌بارێت. ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی كه‌شوهه‌وایه و له‌و ناوچانه‌دا رووده‌دات، به‌ڵام له ناوچه‌كانی دیكه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له هه‌ندێكیاندا زۆر گه‌رم ده‌بێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارۆچكه‌ی عه‌لی غه‌ربی له پارێزگای میسانی عێراق، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له مێژووی كیشوه‌ری ئاسیا تۆمار كرد و گه‌یشتووه‌ته 55.6 پله.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی كه‌شوهه‌وای عه‌ره‌ب، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه له عێراق تۆماركرابوو، رۆژی 22/7/2016 بووه له شاری به‌سره و گه‌یشتبووه 53.9 پله، به‌ڵام نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی، 7/6/2019، شارۆچكه‌ی عه‌لی غه‌ربی له پارێزگای میسان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه و گه‌یشتووه‌ته 55.6 پله و به به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مێژووی عێراق داده‌نرێت كه تا ئێستا تۆمار كرابێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی عه‌ره‌ب، به‌هۆی به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆ و بایه‌كی به‌ھێزی گه‌رمه‌وه روویداوه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی جزیره‌ی عه‌ره‌بی و عێراق هه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و پله‌یه‌ی له عه‌لی غه‌ربی تۆماركراوه، به به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له مێژووی كیشوه‌ری ئاسیاش داده‌نرێت و له هیچ وڵاتێكی كیشوه‌ره‌كه تا ئێستا گه‌رما نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌و پله.
به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار كرابێت له ناوچه‌ی عه‌زیزییه‌ی لیبیا ساڵی 1922 تۆماركراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێكخراوی WMO ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ی به هه‌ڵه داناوه و دانی پێدا نه‌ناوه كه به‌رزترین پله له‌سه‌ر ئاستی جیهان له لیبیا بووبێت له‌و ساڵه‌دا.
به‌ڵام به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان تۆمار كرابێت و به فه‌رمی دانی پێدا نرابێت، 56.7 پله بووه كه له 10/7/1930 له گرین‌لاند رانچ (دۆڵی مردن) له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه.