تره‌مپ مانگ به به‌شێك له مه‌ریخ ده‌زانێ
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كاتێك ره‌خنه‌ی له مه‌رامێكی "ناسا" گرت بۆ سه‌رله‌نوێ ناردنی مرۆڤ بۆ سه‌ر مانگ، به‌ڵام هه‌رایه‌كی سه‌یری نایه‌وه كاتێك پێیوابووه "مانگ به‌شێكه له مه‌ریخ!".
له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ نیازی ناسا له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ سه‌ر مانگ له ساڵی 2024 دا، تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نووسی: "به‌هۆی ئه‌و پاره زۆره‌ی كه خه‌رجمان كردووه، نابێت ناسا قسه له‌باره‌ی چوونی مرۆڤ بۆ سه‌ر مانگ بكات، چونكه ئێمه پێش زیاتر له 50 ساڵ ئه‌و كاره‌مان كردووه، ده‌بێت سه‌رنج بخه‌نه سه‌ر زۆر كاروباری دیكه و كاری بۆ بكه‌ن، له‌وانه چوون بۆ مه‌ریخ (كه مانگیش به به‌شێك له مه‌ریخ داده‌نرێ) له‌گه‌ڵ بواری زانست و به‌رگریی".
ئه‌و قسه‌یه‌ی تره‌مپ لای هه‌ندێك وا لێكدراوه‌ته‌وه كه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه پرۆگرامی دۆزینه‌وه‌ی مانگ، به‌شێكه له ئاماده‌سازیی بۆ رۆشتن به‌ره‌و مه‌ریخ، چونكه ناسا گوتوویه‌تی، دواجار مانگ ده‌كه‌نه بنكه‌ی رۆیشتن به‌ره‌و مه‌ریخ.
به‌ڵام ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه وابێت، رێگای له رۆژنامه‌وانان و چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌گرت له‌باره‌ی "دۆزینه‌وه تازه‌كه‌ی تره‌مپ" له زانستی فه‌له‌كناسی كۆمێنتی گاڵته‌جاڕیی نه‌نووسن.
یه‌كێك له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "رۆژی 7/6/2019 ئه‌و رۆژه‌یه مانگ بووه به‌شێك له مه‌ریخ".
یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت: "سه‌رۆكێكمان هه‌ڵبژارد هێنده‌ی كوڕه‌كه‌م له زانستی فه‌له‌ك نازانێ كه ته‌مه‌نی 14 ساڵانه".
یه‌كێكی دیكه له‌ژێر وێنه‌یه‌كی مانگ و مه‌ریخ نوسیوویه‌تی: "سووره‌كه مه‌ریخه و سپییه‌كه مانگه و بچووكتره سه‌رۆك".
یه‌كێكی دیكه‌ش ده‌ڵێت: "یه‌كه‌مجار سه‌رۆك، ئه‌مه‌ریكای وێران كرد و ئێستاش مانگی راده‌ستی مه‌ریخ كرد".