ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆى كه‌ركووك 4 كوژراو و 3 برینداری لێكه‌وته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له 3 ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا له ناو شاری كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش برینداربوون، كه زۆربه‌یان سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیسی فدراڵ بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو له گوندی حه‌مدانییه‌ی سه‌ر به قه‌زای حه‌وێجه به ئۆتۆمبیلێكی سه‌ر به فیرقه‌ی 3ی پۆلیسی فیدراڵه‌وه ته‌قیه‌وه، له ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به‌ناوی ئه‌حمه‌د هادی حه‌مود و هاووڵاتیێكی سڤیل، كه له نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بوو، كوژران.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاشكرایكرد، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له نزیك گوندی سه‌عدوونییه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، كه هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی كرده ئامانج، پۆلیسێك كوژرا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ك له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له گوندی هاوچه‌رخی شاری كه‌ركووك، هاووڵاتیێكی سڤیل كوژرا و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیش بریندار بوو.
H.B