وریا بن وه‌كو ئه‌و منداڵه چینییهتان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی چینی، كه ئالووده‌ی مۆبایله هۆشمهندهكهیهتی و به ته‌واوه‌تی چووه‌ته ناو جیهانی مۆبایله‌كه‌ی، به هه‌ڵه ده‌ستی پیاوێكی دیكه ده‌گرێت و به رێگه‌دا ده‌ڕوات، وا ده‌زانی ده‌ستی دایك و باوكی خۆی گرتووه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه له وێبسایتی RTی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت منداڵه‌كه، مۆبایله‌كه‌ی به ده‌سته‌وه‌ی گرتووه و ده‌ستی به قۆڵی پیاوێكدا كردووه و له‌گه‌ڵی ده‌ڕوات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات و بزانێت، ئه‌و پیاوه باوكی ئه‌و نییه.
وه‌ك ده‌ریشده‌كه‌وێت، پیاوه‌كه به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه هیچ به‌سه‌ر خۆی ناهێنێت و منداڵه‌كه ئاگادار ناكاته‌وه، تا ده‌گه‌نه سه‌ری شه‌قام و له‌وێ كوڕه بچووكه‌كه ئاوڕێك له دایكی ده‌داته‌وه و دواتر سه‌یری رووخساری پیاوه‌كه ده‌كات، ئینجا ده‌زانێت به هه‌ڵه ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌ی گرتووه و ده‌ڕوات، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه لای دایكی، كه پێشتر به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی به مۆبایله‌كه، ده‌ستی به‌ردابوو.
Kid glued to his smartphone walks off with wrong parents! pic.twitter.com/miIIdyKax5
— RT (@RT_com) May 9, 2019
ئ. م