ورده‌كاریی بێسه‌روشوێن بوون و كوژرانی كچێكی 10 ساڵان له دهۆك
K24 - دهۆك:
له شاری دهۆك كچێكی ته‌مه‌ن ده ساڵ به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كوژرێت.
دلین كه ناوی ئه‌و كچه‌یه، به مه‌به‌ستی جه‌ژنانه‌ی دراوسێكانی له ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه و دواتر بێ سه‌روشوێن ده‌بێت، دوای سێ رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی به سه‌ربڕاوی ده‌دۆزرێته‌وه.
پێش ئه‌وه دلین بێسه‌روشوێن بێت، له‌گه‌ڵ برا بچووكه‌كه‌ی یاری كردووه، ئه‌و برا بچووكه‌شی باس له‌وه ده‌كات، كۆتا دیمه‌نی دلین ئه‌وه بووه، كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه رفێندراوه و ون بووه.
برا بچووكه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "پیاوێك هات و ده‌ستی دلینی گرت، گوتی بابت له كوێیه و ئه‌و قسانه‌ی كرد، دواتر دلینی له باوه‌ش كرد و دیار نه‌ماوه".
وه‌لید ئه‌حمه‌دی باوكی دلین، كه چوار رۆژ به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان دایكی كۆچی دواییكردووه، ئێستا كۆچی دلینیشی هاتووه‌ته سه‌ر و جه‌ژنی لێی بووه‌ته دوو پرسه.
ده‌شڵێت: "ئێمه ناخۆشیمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نییه و داواكاریشم تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌ن".
ئه‌گه‌رچی هێشتا پۆلیسی دهۆك هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانییان به‌رده‌وامه، دوو كه‌سیشیان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركردووه، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كان خه‌ڵكی دهۆك نین.
ئ. م