مه‌سرور بارزانی بۆ نێچیرڤان بارزانی: هەمیشە لە پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوام دەبین

"به‌ رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی كوردستانێكی به‌هێز بنیات ده‌نێین"

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات، به‌بۆنه‌ی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری و پشتیوانی خۆیشی بۆ دووپات ده‌كاته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: "ئومێد دەخوازم ئەم ئەرکە پیرۆزە بەباشترین شێوە بەڕێوەبەرێت و لە ژێر ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بتوانین پێکەوە کوردستانێکی بەهێز بنیات بنێین".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

"‎بەبۆنەی سوێند خواردنی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

‎مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

‎بەبۆنەی دەست بەکاربوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لەبرای بەڕێزم کاک نێچیرڤان بارزانی دەکەم و ئومێد دەخوازم ئەم ئەرکە پیرۆزە بەباشترین شێوە بەڕێوەبەرێت و لە ژێر ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی بتوانین پێکەوە کوردستانێکی بەهێز بنیات بنێین و لە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتمان، تواناکانمان یەکبخەین و بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێین.

‎هیوام سەرکەوتنتانە و وەک هەمیشە لە پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوام دەبین.

‎مەسرور بارزانی

١٠/٦/٢٠١٩"