گریزمان ده‌بێته كلیلی په‌یوه‌ندیكردنی مباپێ به ریال مه‌درید
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئانتوان گریزمان له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، به‌مه‌ش یانه پاریسییه‌كه به‌هۆی یاسای دارایی خاوێن به ناچاری ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری كلیان مباپێ بێت.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه په‌یوه‌ندیكردنی گریزمان به یانه‌ی پاریس سانجێرمان ته‌نیا په‌یوه‌سته به كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته كلیلی په‌یوه‌ندیكردنی مباپێ به یانه‌ی ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو، مباپێ خواستێكی گه‌وره‌ی بۆ پۆشینی درێسی ریال مه‌درید هه‌یه، پێشتریش له لێدوانه‌كانیدا به روونی ئاره‌زووی رۆیشتنی له پاریس سانجێرمان ده‌ربڕیوه و له ماوه‌كانی رابردووش ئۆنای ئێمری راهێنه‌ری ئارسێناڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه خه‌ونی مباپێ پۆشینی درێسی ریال مه‌دریده.