وته‌بێژی پارتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویستییان به‌یه‌كتر هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
مه‌حموود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند, كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تایبه‌ت به سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و راستیه‌ی دووپاتكرده‌وه, كه هه‌موو لایه‌نەکان پێویستیان به‌یه‌كتر هه‌یه.
گوتیشی: گرنگه له قۆناخی داهاتوودا یه‌كگرتوو بین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رگه‌ی ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره بگرین، كه له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به گشتی هاتووه‌ته ئاراوه.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی پارتی جه‌ختی كرده‌وه، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه داده‌مه‌زرێن، كه وڵات به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه درووست ده‌بن كه گوزارشت له را و بۆچوونی گه‌ل بكه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی خواستی ئه‌وان بكه‌ن، بۆیه پێویسته له‌مه‌ودوا حزبه‌كان گوێ له داواكارییه‌كانی گه‌ل بگرن و داواكانیان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه خه‌ڵك ئارامی و بژێوی ده‌وێت و ده‌بێت ئه‌و خواسته‌یان له‌به‌رچاو بگیرێت.
H.B