محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: پێویسته داڕشتنی ده‌ستووری هه‌رێم كاری له‌پێشینه‌ی داهاتوومان بێت
K24- هه‌ولێر:
محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له لیدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 دوای به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی یاسایی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاری له پێشینه‌ی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد و پاراستنی یه‌كڕیزییه.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك گرنگی به داڕشتنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌كان و هه‌روه‌ها گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه، به شێوه‌یه‌ك، كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ببێته ره‌شماڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی یاسایی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان نیشانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورده.
H.B