سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: له پرسه نیشتیمانی و گشتییه‌كان یه‌كڕیزی كورد ده‌پارێزین
K24- هه‌ولێر:
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بۆ قۆناخی ئایینده, كوردستان به سه‌قامگیرییه‌كی سیاسی و ئابووریدا تێپه‌ڕێت.
به‌هائه‌دین هیواشی خواست، گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیی لێ بكه‌وێته‌وه گوتی: نامانه‌وێت ئه‌و گۆڕانكارییانه ته‌نیا گۆڕینی ده‌موچاو بێت و هیوادارین هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و چاكسازی بن، ئه‌مه‌ش پێویستی ته‌نیا به لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو هه‌ریه‌ك له ئێمه به‌ش به قه‌باره‌ی خۆی ئه‌ركی ده‌كه‌وێته سه‌رشان
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووه‌ی ئیسلامی ئاشكراشی كرد، ئه‌وان وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی له پرسه نیشتمانی و گشتییه‌كان یه‌كڕیزی كورد ده‌پارێزن و له پرسه تایبه‌ته‌كاندا ئۆپۆزیسیۆن ده‌بن.
H.B