فوئاد حوسێن زانیاری نوێی له‌باره‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی داهاتوو ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
فوئاد حوسێن, جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی دوای به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی سوێندخواردنی یاسایی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، قۆناخی داهاتوو بۆ هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، پێویسته هه‌ردوو لا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌ی بكه‌ن، كه ناكۆكییان له‌سه‌ره، له‌وانه‌ش: پرسی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق، سیاسه‌ت و نه‌وت و پرسی بودجه و چه‌ند پرسێكی دیكه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ئاشكراشی كرد، هه‌ر له‌ئێستاوه كاره‌كانیان بۆ بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌ستپێكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌شه بوودجه‌ی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراوه. ئومێدی خۆشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان نیشاندا.
ئه‌مڕۆ فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی له شاری هه‌ولێر به‌شداری له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا كرد و گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
H.B