رووسیا پاڵپشتیی لە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان دەکات

ریابکۆڤ: هیوادارین سەرکردایەتیی کوردستان چارەسەری کێشەکان بکەن
kurdistan24.net

K24 - مۆسكۆ

سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مۆسكۆ پاڵپشتیی له‌ سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ ده‌كات، له‌م رووه‌وه‌ش هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ كوردستان24 گوتیشی: "هیوادارین سه‌ركردایه‌تیی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به‌ گقتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ بكات".

سێرگی ریابکۆڤ، گوتی: "ئێمه‌ هیوادارین سه‌ركردایه‌تیی نوێ بتوانێت له‌ رێگه‌ی گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكات، ئێمه‌ پێمانوایه‌ كه‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ پێویستیی زۆریان به‌ رێزگرتنی خود و به‌رامبه‌ر هه‌یه‌، پێویستیان به‌ له‌به‌رچاوگرتن و به‌رز راگرتنی سه‌روه‌ریی وڵات هه‌یه‌، ناوچه‌كه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسی بكه‌وێته‌وه‌ سه‌ر ره‌وتی خۆی و ده‌بێ سه‌قامگیریی بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌، له‌م رووه‌وه‌ رووسیا هه‌ماهه‌نگ و پاڵپشت ده‌بێت".

ھ.م