سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری خه‌رج ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی خه‌رج ده‌كرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری رابردوو ده‌ستی پێ كردووه، كه‌چی تا ئێستا چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ده‌سته و دامه‌زراوه ماون، كه مووچه‌ی مانگی ئازاری رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
له‌وانه وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رەگەزنامەی هەرێم، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش، هێزەكانی زێرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاكەوتن، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، دەستەی ژینگه، دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای گشتیی كاروباری مین.
هه‌روه‌ها وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی، وەزارەتی رۆشنبیریی، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتیی هەرێم، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی.