"كریستیانۆ داوای گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی بارسێلۆنا له یوڤێنتۆس ده‌كات"
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كانی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای گواستنه‌وه‌ی نیلسۆن سیمیدۆی هاونیشتیمانی له به‌رپرسانی یوڤێنتۆس كردووه، له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ڤاڵڤێردی هاتۆته سه‌رهێڵ و داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه سیمیدۆ نه‌فرۆشن.
پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای له ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی كردووه له‌م هاوینه سیمیدۆ بۆ یوڤێنتۆس بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگریكاره پورتوگالییه له هه‌وڵدایه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه جواو كانسیلۆی به‌رگریكاری یوڤێنتۆس له جێهێشتنی یوڤێنتۆس نزیك بۆته‌وه، یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێت یاریزانێكی دیكه بۆ شوێنكه‌ی بگوازێته‌وه، له‌م پێناوه‌شدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشنیازی بۆ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه سیمیدۆی یاریزانی بارسێلۆنا بگوازنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه سیمیدۆ ئه‌زموونی په‌یدا كردووه و هێزێكی باش به به‌رگری و هێرشبه‌ر ده‌به‌خشێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه سیمیدۆ به‌هۆی كه‌می یاریكردنه‌وه ئاره‌زووی جێهێشتنی بارسێلۆنا ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا له ماوه‌كانی رابردوو 50 ملیۆن یۆرۆی كردبووه مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له‌م یاریزانه، به‌ڵام له ئێستادا ڤاڵڤێردی بیركردنه‌وه‌ی گۆڕیوه و به‌خێرایی داوای له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردووه ئه‌م یاریزانه نه‌فرۆشن و به یاریزانێكی كاریگه‌ری بۆ وه‌رزی داهاتوو وه‌سف كردووه.
نێلسون سییدۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالییه‌وه به 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌شداریی له 82 یاری كردووه یه‌ك گۆڵ و پێنج ئاسیستی تۆمار كردووه.