ئه‌مه‌ریكا: به‌ڵگه‌مان له به‌رده‌سته كه ئێران هێرشه‌كانی كه‌نداوی عومانی ئه‌نجامداوه
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ, وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئێران بە بەپرسیاری ھێرشەکانی ئەمڕۆی سه‌ر كه‌شتییه‌كانی کەنداوی عوممان دەزانێت و داوا لەو لایەنانەش دەکات کە کەوتوونەتەبەر ھێرشەکانی ئێران, لەگەڵ ئەمه‌ریکا بن بۆ رووبەرووبوونەوەی تاران و ده‌شڵێت: "بەڵگەمان لەبەردەستە کە ئێران ھێرشەکان ئەنجام دەدات".
ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا پۆمپیۆ ڕایگەیاند, بە بەڵگەی هەواڵگری ئێمەوە دەڵێین: ڕووداوی كەشتیەكانی دەریای عومان, ئێران ئەنجامیداوە و باڵیۆزی خۆمان لە نەتەوە یەكگرتوەكان جۆناسان كۆهێن ڕاسپاردووە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی ئەم ڕاستیانە بخاتە ڕوو و گوشار بخەنە سەر ئێران, بۆ ڕێككەوتنێكی ديكه لەگەڵ ئێمە.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مشه‌و، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە تویتێكدا لەبارەی دیمانەكەی سەرۆكی ژاپۆن, شینزۆ ئابی لەگەل عەلی خامانه‌یی لە تاران و وەك وەڵامێكيش بۆ ئەو قسانەی خامنه‌یی كردی, گووتی: "دیارە هێشتا زووە بۆ ڕێككەوتنێكی دیكه لەگەڵ ئێران، نە ئەوان ئامادەن و نە ئێمەش!"
H.B