مێردمنداڵێك له ئاوی قه‌مته‌رانی سنووری رانیه خنكا
K24 - رانیه:
ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی، 14ی حوزه‌یرانی 2019، مێردمنداڵێکی خەڵکی بالیسانی سنووری خۆشناوەتی لە ئاوی قەمتەران، خنکا.
گوتەی موقەدەم حوسێن عه‌بدوڵڵا، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، مێردمنداڵه‌كه ناوی (م. هـ)ـه و تەمەنی 17 ساڵە، لەکاتی مەلەکردن خنكاوه كه بە تەنها بووە و پیشەی شوانە.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانییان گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه، توانیویانه ته‌رمی مێردمنداڵه‌كه له ئاوه‌كه بهێننه ده‌ره‌وه.
ئ. م