ئەمەریکا بەرەی دژە ئێران دەکاتە بەرەیەکی نێودەوڵەتی

ئێران بە تەنها هەڕەشە نییە بۆ ئەمەریکا بەڵکو هەڕەشەیە بۆ جیهان

K24 – هه‌ولێر:

ئەمەریکا نیازی هەیە کۆدەنگییەکی نێودەڵەتی دژی ئێران دروست بکات چونکە بەگووتەی واشنتن، کێشەی ئێران، بووەتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، پاتریک شانەھان، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت، رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی سەرقاڵی ئەوەن کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی بۆ ھەڕەشەکانی ئێران دروست بکەن.

دەشڵێت: "15%ی نەوتی جیھان لە گەرووی ھورموزەوە تێدەپەرێ، کەواتە کێشەی ئێران تەنیا کێشەی ئەمەریکا نیە بەڵکو کێشەیەکی نێودەوڵەتیە".

ئەم لێدوانەی شانەهان لە دوای ئەوە دێت، لە چەند هەفتەی رابردوودا، هێرشکراوەتە سەر چەند کەشتییەکەی نەوتهەڵگری سعوودیی، ژاپۆنی، نەرویجی و ئیماراتی لە نزیک گەرووی هورومز لە ئاوەکانی کەنداو، ئەمەش مەترسی گەورەی لەسەر سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکردووە.

Washington Examiner

H.J