كلچدارئۆغڵو پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست

K24 – هه‌ولێر:

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په‌)، به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

كڵچدارئۆغڵو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، هیوای خواست له‌ سه‌ردانی داهاتووی  نێچیرڤان بارزانیدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی كرد و داكۆكی له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ خۆشحاڵ ده‌بێت له‌ سه‌ردانی داهاتوویدا بۆ توركیا چاوی پێی بكه‌وێت.