مێسی په‌یامێكی بۆ یاریزانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كان ده‌نێرێت
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ئارجێنتینا دوای دۆڕانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كۆڵۆمبیا دووپاتیده‌كاته‌وه هێشتا كۆپا ئه‌مریكا كۆتایی نه‌هاتووه و به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌میش هاوشێوه‌ی سكالۆنی ئاماژه به خراپی چیمه‌نی یاریگه‌كه ده‌كات و پێشیوایه بیانوو نییه بۆ دۆڕانه‌كه‌یان.
له‌مباره‌یه‌وه لیۆنێل مێسی ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌م ركابه‌رییه قبوڵ بكه‌ین و كاتی ئه‌وه‌مان نییه گله‌یی بكه‌ین و ره‌خنه بگرین، پێویسته به سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێین، به‌رده‌وام ده‌بین و هێشتا پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه، پێموانییه شایسته‌ی دۆڕان بین له كاتێكیش گۆڵمان لێكرا كه ئێمه باشتر بووین، ئه‌م دۆڕانه وانه‌یه‌كه بۆ ئێمه، چونكه دۆڕان له سه‌ره‌تای پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه به ئاسانی له یاد ناكرێت.
لیۆ گوتیشی: به‌ڵێ چیمه‌نی یاریگه‌كه خراپ بوو، ئه‌مه یه‌كه‌م یاریمان بوو لێره و نازانم له یاریی داهاتوو چی رووده‌دات، به‌ڵام ناكرێت ئه‌م شته بكه‌ینه بیانوو بۆ شكسته‌كه‌مان.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له یه‌كه‌مین یاری له كۆپا ئه‌مریكای 2019 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا، به‌مه‌ش كۆلۆمبیا دوای 12 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار بردنه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر ئارجێنتینا به‌ده‌ستهێنا.