چێڵسی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ساری بۆ ئیتاڵیا ئاشكرا كرد

ساری له‌ پێناو خزمه‌تكردنی دایك و باوكه‌ به‌ ساڵاچووه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئیتاڵیا

دوای ئه‌وه‌ی رۆیشتنی ماوریسیۆ ساری له‌ یانه‌ی چێڵسییه‌وه‌ به‌ره‌و یوڤێنتۆس راگه‌یاندرا، یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ به‌ فه‌رمی هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ساری بۆ ئیتاڵیا ئاشكرای كرد.

مارینا گرانۆڤسكیای خانمه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی چێڵسی له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه‌، ئاشكرای كرد كه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی فایناڵی یۆرۆپالیگ، ساری خواستی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و ئیتاڵیا راگه‌یاند.

مارینا گوتیشی: ساری پێداگیری له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیتاڵیا كرد و ده‌یویست له‌ نزیك خانه‌واده‌كه‌ی بژیت، به‌تایبه‌تی مه‌به‌ستی بوو ئه‌م ته‌مه‌نی دواییه‌ له‌ نزیك دایك و باوكی به‌سه‌رببات.

مارینا ده‌شڵێت: ساری به‌ ئێمه‌ی گوت كه‌ دایك و باوكه‌ به‌ ساڵاچووه‌كه‌م زۆر پێویستیان به‌ منه‌ كه‌ له‌ نزیك ئه‌وان بژیم و ئاگام لێیان بێت.

ماوریسیۆ ساری ته‌مه‌ن 60 ساڵ، پێشتر راهێنه‌ری هێلاس ڤیرۆنا، پێسكارا، ئیمپۆلی و ناپۆلی بووه‌، له‌ هاوینی روویكرده‌ یانه‌ی چیڵسی و یانه‌كه‌ی گه‌یانده‌ چامپیۆنزلیگ و نازناوی یۆرۆپالیگیشی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ پێنجه‌مین یانه‌ له‌ مێژووی چیڵسی كه‌ نازناوی ئه‌ورووپی بۆ یانه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌.