عێراق قەرزێكی یەك ملیار دۆلاری لە ژاپۆن وەردهگرێت

K24 - ههولێر:
وەزارەتی دارایی عێراق قەرزێكی یەك ملیار دۆلارى لە ئاژانسی جایكای ژاپۆنی وەرگرت.
وەزارەتی دارایی عێراق و ئاژانسی جایكای ژاپۆنێكی واژۆیان لەسەر ئەو رێككەوتنە كرد كە بڕی ملیارێك دۆلار بۆ ماوەی 40 ساڵ قەرزێك بداتە عێراق و رێژەی سووش لەسەر قەرزەكە دەگاتە 0.2%.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، وەرگرتنی ئهو قهرزه لە رێكخراوی جایكای ژاپۆنی، بۆ پەرەپێدانی پاڵاوگە نەوتییەكانی بەسڕەيه بۆ ئەوەی ئاستی بەرھەمە نەوتییەكان بەرزبكاتەوە و سوومەتەنی بۆ ھاووڵاتیانی ناوچەكە دابین بكات.
ئ. م